هه‌ر وه‌ک پێشوتریش باسمکردووه، من به‌ر له مه‌رگی دایکم، هیچ پلانێکم بۆ ئه‌وه نه‌بوو ببم به گۆرانیبێژ! به‌ڵام به‌دوای ئه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌رهه‌مم که ته‌واوکردنی کاره‌کانی دایکم بوو، پاش بڵاوکردنه‌وه‌شی ئه‌و پێشوازیی و خۆشه‌ویستییه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌به‌رهه‌مه‌که، وایلێکردم که بیر له‌وه بکه‌مه‌وه ئاواتی دایکم به گۆرانیوتن بۆ ئه‌و خه‌ڵکه خۆشه‌ویسته به جێبگه‌یه‌نم .
بۆیه‌ش له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌وه‌دام که به یارمه‌تی باوکم و که‌سانی تری شاره‌زا له کاری موزیکی کوردی‌دا، بتوانم به‌رهه‌می ڕێکوپێک ئاماده و پێشکه‌شبکه‌م، به‌ڵام بۆ ئه‌مکاره هیچ پلانێکی زه‌مه‌نیم دانه‌ناوه .
به‌و ده‌ستپێکه‌ی سه‌ره‌وه،گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تیمان له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند دڵنیا ڕه‌زازی ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ک لێمانپرسی دڵنیا، تاچه‌ند ئاره‌زووی ستایلی ته‌ره‌ب ده‌کات و به نیاز نیت له‌م ستایله کار بکه‌یت ؟
[ ادامه مطلب... ]













